بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
  • Beratung
  • Beratung

چاوێکمان لە ئامانجە – و چاوێکمان لە بوودجە

ئەگەر دەتەوێ لە ئاستی جیهانی تیجارت بکەیت، پێویستە بەڵگەنامەکانت بە باشترین شێوە تەرجومە بکەیت. هەربۆیە کۆمپانیاکان بەردوام حەز دەکەن بزانن پرۆسەی تەرجومە چۆن کار دەکات و چۆن دەتوانێت ببێت بە بەشێک لە ڕەوتی کاری ئەوان. پێویستە هێچ جۆرە ڕاستکردنەوە و هەڵەچنینی ناپێویست ئەنجام نەدەین، چونکە ئەمە دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتربوونی تێچووەکان و هەروەها لەو کاتانە دا کە دەرفەتی دیاریکراو بۆ ناردنەوەی تەرجومە کورتە دەتوانێ کێشە دروست کات.

ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە لەبارەی هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە جۆجێییکردن و تەرجومەکردنی نەرمامراز (سۆرفوێر) ئامۆژگاری و ڕێنوینیت پێ بدەین. ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەوەی کاری تەرجومەی تۆ ئاسانتر و کەمخەرجتر بێت، هەروەها پرۆسەی تەرجومەکەت ڕێک دەخەین و بەڕێوەی دەبەین. جگە لەمە، ئێمە هاوکاریی تۆ دەکەین بۆ ئەوەی تەرجومە بکەیت بە بەشێک لە ڕەوتی کاری خۆت و هەروەها کارەکانی تەرجومەت بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت.

بە هۆی ئەوە تەجروبە بەنرخەی کە ئێمە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر پرۆژە مەزن و ئاڵۆزەکانی کۆمپانیا بەناوبانگەکان بە دەستمان هێناوە، ئێستا دەتوانین بەئاسانی خۆمان لەگەڵ پێداویستیەکانی تۆ بگونجێنین. ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە پێت دەڵێین پرۆژەکەت چەندەی تێ دەچێت.