بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
  • Technik
  • Technik

تەکنەلۆژیایی گونجاو کلیلی سەرکەوتنە

پێویست بە وتن ناکات، ئێمە گەنجینەیەک لە وشە تەکنیکیەکان‌مان هەیە و بەباشی لە بوارە تەکنیکییەکان تێدەگەین. ئەم لێهاتووییە بنەمای کاری ئێمەیە بۆ تەرجومەکردنی بەڵگەنامەکانی تۆ و ڕێنوینی بەرنامە کۆمپیۆترییەکانت.

ئێمە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی تەرجومەکردن و خۆجێییکردنی نەرمامراز بە کار دەهێنین، ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە کە هەموو بەشەکانی پرۆژەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و هاوئاهەنگ جێبەجێ دەکرێن.

ئەرێ دەتەوێ بزانی ئەم تەکنەلۆژیا چۆن بە کەڵکی تۆ دێت؟
بەس پرسیارمان لێ بکە!

خزمەتگەلی تەکنیکی و پەیوەست بە وەرگێڕان

بیرگەی تەرجومە

ئێمە هەمان سیستمی بیرگەی تەرجومە (ترانسلەیشن مێمۆری) بە کار دەهێنین کە تۆ دەتەوێت، بۆ نموونە SDL Trados. پێگەی دەیتای ئەم سیستمە دەقی سەرچاوە لەگەڵ تەرجومەکەی خەزن دەکات، بە شێوەیەک کە ئێمە دەتوانین دەقی سەرچاوەی نوێ بەراورد بکەین لەگەڵ ئەو تەرجومەی کە لە نێو ئەم سیستمە دا خەزن کراوە. سیستمی ئێمە ئینتەرنێتیە و لەسەر ڕاژەکارێک (سێرڤێرێک) خەزن کراوە، کە ڕێگە دەدات چەند وەرگێڕ - لە ناو یان دەرۆی کۆمپانیا - هاوکات پێکەوە لەسەر فایلەکانی پرۆژەکە کار بکەن، لە تەرجومە خەزنکراوەکان کەڵک وەربگرن و تەرجومە نوێکان خەزن بکەن.

خۆجێییکردنی نەرمامراز

ئامێرێک کە لەگەڵ پێوەرەکانی پیشەسازیی دەگونجێت SDL Passolo یە، کە جگە لە ئامێرەکانی تەرجومە، ئامێرەکانی تاقیکردنەوە و ڕووکاری بیرگەی تەرجومەیشی هەیە. Passolo لە هەمووجۆرە فایلێک پشتیوانی دەکات و پرۆسەی وەرگێڕانی تەکنیکی خێراتر و ئاسانتر دەکات. ئێمە ئامادەین لە کاتی هەڵبژاردنی ئامرازی تەرجومە دا ویست و داواکاریی تۆ لە بەرچاو بگرین.

گۆڕینی ئەندازەی نەرمامراز

بە دەگمەن پێش دێت کە درێژیی دەقی تەرجومە بە ئەندازەی دەقی سەرچاوە بێت. ئێمە درێژیی کۆنترۆڵەکانی ناوەرۆک دەگۆڕین بۆ ئەوەی دڵنیا ببین کە لە نێو نەرمامرازی خۆجێییکراو دا هەموو دەقەکە دەبینرێت.

تاقیکردنەوەی نەرمامراز و ئامادەکردنی ڕێنوێنی سەرهێڵ

دوای تەواوبوونی کاری تەرجومە، ئێمە نەرمامرازەکە تاقی دەکەینەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببین کە هیچ هەڵەیەکی زمانی تێدا نیە، بە ئاسانی دەخوێنرێتەوە و بەباشی کار دەکات. ئێمە ڕێنوێنی سەرهێڵ ئامادە دەکەین و ناوەرۆک و ئامرازەکانی ئەو تاقی دەکەینەوە. لە کۆتایی دا، پێویستە ئەوە بڵێم کە ڕێنوێن بەڕاستی کاتێک ڕێنوێنە کە بەجوانی وەسفی نەرمامرازەکە بکات.

بڵاوکردنەوەی کۆمپیۆتری

ئێمە ئامادەین بەڵگەنامەی تەرجومەکراو بە هەمان شێواز دەقی سەرچاوە بڵاو بکەینەوە. بێگومان، ئێمە بەپێی درێژیی دەقەکە چوارچێوەی بەڵگەنامەکە دەگۆڕین. هەروەها، ئەگەر تۆ داوا بکەیت ئێمە بەڵگەنامەکەت بۆ چاپ دەکەین.

لێکدانەوەی گرافیکی و سکرین‌شۆت

ئێمە ناوەرۆکی گرافیکەکان و دیاگرامەکان تەرجومە دەکەینەوە و قەبارەکەیان بەپێی درێژیی دەقی تەرجومەکراو دەگۆڕین. ئەگەر تێکستەکە سکرین‌شۆتی نەرمامرازەکەی تێدا بێت، ئێمە نەرمامرازەکە بە زمانی تەرجومەکراو دەکەینەوە و نموونەی تەرجومەکراو لە سکرین‌شۆتەکان دەگرین.

بەشە یدیۆیی و دەنگیەکان

ئێمە هەروەها تێکستی نێو فایلە ڤیدیۆیی و دەنگییەکان تەرجومە دەکەین. بێ‌گومان، لە کاتی ئەنجامدانی ئەمە دا تایبەتمەندییەکانی زمانی ئاخاوتن لە بەرچاو دەگرین. ئەگەر تۆ پێویستت بە هاوکارێک هەیە بۆ بەرهەمهێنانی فایلی ڤیدیۆیی و دەنگی، ئێمە خۆشحاڵ دەبین یارمەتیت بدەین.