بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
  • Sprache
  • Sprache
  • Sprache
  • Sprache

لە بواری زمان دا ئێمە بەڕاستی پسپۆرین

بە واتایەکی وردبینانەتر، وەرگێڕەکانی ئێمە باشترین شارەزایی تەکنیکی‌یان هەیە. ئێمە بەرلە دەستکردن بە هاوکاری لەگەڵ هەر وەرگێڕێک سەرەتا خۆمان دڵنیا دەکەینەوە لە پسپۆربوونی ئەو، چونکە تەرجومەکردنی دەقی تەکنیکی، پزیشکی، تێلێکام و ئای.تی هەمیشە پێویستی بە زانیاریی تایبەت لەو بوارە دا هەیە. ئەو موتەرجمانە کە نەرمامرازێک خۆجێیی دەکەن دەبێت ئەوەندە زانیارییان هەبێت کە دەقی تەرجومە لە کۆدەکانی بەرنامەی کۆمپیۆتری جیا بکەنەوە واتە بزانن کام بەش تەرجومە بکەن و کام بەش وەکوو خۆی بهێڵنەوە. ئەو وەرگێڕانە کە لەسەر دەقەکانی تر وەکوو ڕێكلام و پەیوەندیی گشتی کار دەکەن دەبێ سەرنجێکی تایبەت بدەن بە ستایلی دەق و ئامانجەکانی نووسەری دەقی ڕێکلام و بازاڕگەرمی.

خزمەتەکانی تەرجومەی ئێمە

پلاندانان

هەر کارێکی تەرجومە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێوە دەست پێ دەکات. لایەنی پەیوەندیی تۆ لەگەڵت قسە دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە پێداویستیەکانی پرۆژەکەت ڕوون بکەنەوە و ئینجا هەندێ ئامۆژگاریت پێ دەدات لەبارەی باشترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە ئەو مەبەستەی کە تۆ دەتەوێت.

بەکارهێنانەوەی تەرجومەی پێشوو

ئێمە تەنیا دەقی نوێ و گۆڕاو تەرجومە دەکەین. ئەو دەقە کە پێشتر تەرجومە کراوە لە نێو بیرگەری تەرجومەی ئێمە دا خەزن دەکرێت و، ئێمە هەمیشە دەتوانین لە کاتی تەرجومەکردنی دەقی تازەکراو یان بەڕۆژکراو دا بەکاری بهێنین. هەموو وەرگێڕەکان هاوکات هەمان پێگەی دەیتا بە کار دەهێنن و بەڕۆژی دەکەن. ئەمە دەبێتە هۆی دڵنیابوونی ئێمە لەوەی کە دەقی هەریەک لە پرۆژەکانی تۆ تا ڕادەیەکی زۆر هاوئاهەنگ و یەکشێوە دەبن.

بەڕێوەبردنی پرۆژەی چەندزمانە

بەڕێوەبەری پڕۆژەی تۆ هەموو پرۆسەی تەرجومە هاوئاهەنگ دەکات. ئەو ئیمکاناتی پێویست ئامادە کات، ماوەی پێویست بۆ زمانی داواکراوی تۆ دیاری دەکات، دەق و ناوەرۆک ئامادە دەکات بۆ وەرگێڕان و وەڵامی هەموو پرسیارەکانی تیمی وەرگێڕان دەداتەوە. کاری ئێمە کۆتایی نایەت هەتا کاتێ کە بە تەواوی لە تەرجومەکەی ئێمە رازی دەبیت.

خۆجێییکردن

کاتێ کە خۆجێییکردنی نەرمامراز بە ڕێکوپێکی تەواو دەبێت، ڕووکاری نەرمامرازەکە بە شێوەیەک دەبێت کە دەڵێی هەر لە سەرەتاوە بۆ بازاڕی مەبەست ئامادە کراوە. ئێمە جگە لە تەرجومەکردنی دەقەکان، هەموو تایبەتمەندییە کولتووری و تەکنیکیەکان لە بەرچاو دەگرین، بۆ نموونە شێوازی بەکارهێنانی یەکەکانی پێوانەکردن، ژماردن، نووسینی ئادرس، هەروەها ڕێساکان و تایبەتیەکانی ناوچە لە بەرچاو دەگرین.

تەرجومە

بە یارمەتیی وەرگیڕەکانمان لە سەرانسەری جیهان کە بە زمانی دایکی خۆیان تەرجومە دەکەن، ئێمە دەتوانین دەق و بەڵگەنامەکانی تۆ بە هەموو زمانە سەرەکییەکانی جیهان تەرجومە بکەین. ئێمە لە بوارەکانی پزیشکی، تێلێکام و کالا ئەلەکترۆنییەکان دا خزمەتی وەرگێڕان دابین دەکەین. خۆجێییکردنی نەرمامراز ئەو بوارەیە کە ئێمە لە بوارەکانی تر زیاتر تێدا شارەزاین.

ئێمە یەک بە یەکی تەرجومەکان کۆنترۆڵ دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەقی وەرگێڕاو بێ هەڵە و ڕەوانە. لە پرۆسەی تاقیکردنەوە و پێداچوونەوەی تەکنیکی دا ئێمە نموونەی خۆجێییکراو یان تەرجومەکراوی نەرمامرازەکە لەسەر کۆمپیۆتری خۆمان دادەمەزرێنین و ئاستی کارامەیی، بەکەڵکبوون و شێوازی کاری ئەو تاقی دەکەینەوە. ئەم پرۆسە دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی کە بەڵگەنامەکان، نەرمامرازەکە و ڕێنوێنەکانی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و هاوئاهەنگ تەرجومە کراون.

 

ئامادەکردن و بەکارهێنانی وشەنامە

لە هەر پرۆژەیەکی تەرجومەی تەکنیکی دا گرنگترین و بنەڕەتی‌ترین کار ئامادەکردن و لێکدانەوەی وشەکانە. ئێمە وشەکانی هەر پرۆژە لە نێو وشەدان و پێگەی دەیتای تایبەتی خۆی کۆ دەکەینەوە. هەرکات موشتەری داوا بکات، ئێمە ئەم وشانە هەڵدەسەنگێنین، پەرەیان پێ دەدەین و بەڕۆژیان دەکەین، وەکوو بەشێک لە سیستمی خۆمان بۆ ئامادکردن و بەکارهێنانی وشەنامە. کاری کۆکردنەوەی وشەکان دەرەنجامێکی زۆر گرنگ و بەسوودی هەیە - هەموو وەرگێڕەکانی ئێمە لە تەواوی پرۆژەکانی تۆ دا وشە و دەستەوشەی یەکشێوە و هاوئاهەنگ بە کار دەهێنن.