بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
  • @transcript
  • @transcript
  • @transcript
  • @transcript
  • @transcript

سەرەتا بەرنامە دابنە، ئینجا ڕێكوپێک تەرجومە بکە

ئەمە ڕەمزی سەرکەوتنی ئێمە یە و دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی کە خزمەتەکانمان کارامەن و بە باشترین کوالیتی دابین دەکرێن. ئێمە سەرەتا لەگەڵ ئێوە ڕوونی دەکەینەوە کە چی تەرجومە بکەین، چۆن تەرجومەی بکەین و بۆ کەی ئامادەی بکەین. لەو کاتەوە کە گرێبەست واژۆ دەکەین هەتا کاتێ کە لە وەختی دیاریکراو دا تەرجومەکە ڕادەستی تۆ دەکەینەوە، تۆ لەگەڵ هەمان تیمی دیاریکراو لە وەرگێڕەکان پەیوەندیت دەبێت. ئەم یاسایە بۆ پرۆژەکانی دواتریش بە کار دەهێنرێت. هەر لە یەکەم کارەوە هەتا دواتر، هەمان تیم لە پسپۆران و وەرگێڕان لەسەر پرۆژەکانی تۆ کار دەکەن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە کون و کەلێن و پێداویستیەکانی پرۆژەکانی تۆ بزانین و، لە ئاکام دا، دەتوانین زۆرتر و ئاسانتر پێکەوە هاوئاهەنگ بین و خێرا لەگەڵ پرۆژەکانی تۆ ئاشنا ببین. ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە پارە و کاتی زۆر کەمتر سەرف بکرێت.

ئێمە هەمیشە نوێترین و پێشکەوتووترین نەرمامراز (سۆفتوێر) و سەختامراز (هاردوێر) بە کار دەهێنین. ئەمە توانای ئەوەمان پێ دەدات کە لە کاتی کارکردن لەسەر فایلەکان دا فۆرمات و بیچمی سەرەکیی هەموو ئەو پلاتفۆرمە نەرمامرازییانە کە بە کار هێنراون وەکوو خۆی بمێنێتەوە و نەشێوێت.

ئەرێ پڕۆژەیەکت هەیە بۆ جێبەجێکردن؟ تکایە بە تەلەفۆن یان ئیمەیل پەیوەندیمان پێوە بکە!